جام کوردی - سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە کردن بە پلانەکەی ترەمپ سەبارەت بە غەززە وتی: ئەم پلانە پڕە لە مەترسی و پلانێکی ئیسرائیلییە لە بەرگێکی ئەمریکی.

شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەپێی ئامانجەکانی پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە دەجووڵێت و ئەمریکا بەتەواوەتی پشتیوانیەتی و هەر هەنگاوێک بەشێکە لە ئیسرائیلە گەورە.

نەعیم قاسم وتیشی: ئێمە چاوەڕوانی ئەو ئەنجامەین کە فەلەستینیەکان ڕایبگەنن چونکە ئەمە پلانە نەک ڕێکەوتن و کاروبارەکان بەپێی رێککەوتن ڕێکدەخرێن. تەسلیم بوون لە فەرھەنگی فەلەستینیەکان جێگای نابێتەوە. هیوادارین لانی کەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی گوشار نەخەنە سەر بەرەی موقامەوە.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها جەختی لە پێویستی نۆژەنکردنەوەی وێرانییەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەدژی لوبنان کردەوە و داوای لە حکوومەتی لوبنان کرد کە ئەو بابەتە بخاتە بەرنامەی کاری خۆی.