جام کوردی - وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەمووانی ئاگادار کردەوە کە سزا نایاساییەکانی لەدژی ئێران، قەیرانی ناوەکی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەتووندی ڕەخنەی لە هەنگاوی هێزە ئەورووپیەکان سەبارەت بە کاراکردنەوەی میکانیزمی سناپ باک و خێرا گەڕاندنەوەی سزاکانی ئێران گرت و ڕایگەیاند: سەپاندنەوەی سزاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئێران کارێکی نایاساییە کە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزتر بوونەوەی قەیرانی پەیوەست بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان لەدژی ئێران لە ٢٧ی سێپتەمبەر، پاش ئەوە هات کە هێزە ئەورووپییەکان سناپ باکیان کارا کردەوە.

ئێران پێشتر هەمووانی ئاگادار کردبووەوە کە ئەو هەنگاوە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی تووند و یەکلاکەرەوە لەلایەن ئەو وڵاتە دەبێتەوە.

ڕووسیا ئیدانەی ئەو هەوڵی تاک لایەنەی بەمەبەستی گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان کە لە ڕێککەوتنی ناوەکی (بەرجام) هەڵوەشابووەوە، کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ڕێکەوتننامەی بەشداری کردنی ستراتیژی گشتگیر نێوان فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی دەبێت جێبەجێ بکرێت.