ئینتەر میامی لە خولەکی یەکەمی یارییەکەوە کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و بەردەوام فشاری لەسەر دەروازەی نیو ئینگلاند دروستکرد. لیۆنێل مێسی کاپتنی تیپەکە ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لەم بردنەوەیەدا و بە سێ ئەسیستی سەرسوڕهێنەر یارییەکەی بۆ تیپەکەی ساز کرد.

ئینتەر میامی لە خولەکی 32دا گۆڵی یەکەمی خۆی تۆمارکرد. مێسی گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد بە ئەسیستێک بۆ تادیۆ ئالێندێ.

 لە گێمی یەکەمی کاتی زیادکراودا ئینتەر میامی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. مێسی پاسێکی وردی لە لای ڕاستەوە بۆ جۆردی ئەلبا دا، کە بەبێ ئەوەی تۆپەکە کۆنترۆڵ بکات، ڕاستەوخۆ لێدانێکی بە پێی چەپی کرد و ئەنجامەکەی بۆ 2-0 گۆڕا.

گێمی دووەم چڕتر بووەوە و ئینتەر میامی بەردەوام بوو لە هێرشەکانی. لە خولەکی 59 یانەی نیو ئینگلاند یەکێک لە گۆڵە لێدراوەکانی قەرەبوو کردەوە، بەڵام لە خولەکی 60دا میسی بە خێرایی لە لای چەپەوە هێرشی پێچەوانەی کردەوە و بە پاسێکی کورت "ئەلیندە"ی خستە دۆخی یەک بە یەک. "ئالێندە" بە هێمنی گۆڵپارێزەکەی تووشی شکست کرد و گۆڵی سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد.

تەنها سێ خولەک دواتر و لە خولەکی ٦٣دا تالێسکۆ پاسێکی درێژی وردی لە قووڵایی یاریگا بۆ ئەلبا نارد. ئەلبا بە خێرایی گەیشتە تۆپەکە و گۆڵی چوارەمی ئینتەر میامی بە لێدانێکی ورد لە لای چەپی ناوچەی سزا تۆمارکرد.