جام کوردی- سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دانی بەوەدا نا کە حکوومەتەکەی بەهۆی شەڕی غەززەوە لە ناوخۆ و دەرەوە لەژێر گوشارێکی زۆر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ناوبراو هۆکاری وەڵامە ئەرێنیەکەی حەماسی بە پلانەکەی ترەمپ ی بۆ گوشاری سەربازی و سیاسی گەڕاندەوە و وتی ئەو بزووتنەوەیە لەژێر کاریگەری ئەو گوشارانەدا ئامادە بووە مل بەو پلانە بدات.

نەتانیاهۆ وتی کە فەرمانی بە شاندی دانووستانکاری تەلئەڤیڤ بە سەرۆکایەتی ڕان درمێر، وەزیری کاروباری ستراتیژی کردووە تاکوو بۆ تاوتوێکردنی پلانەکەی ترەمپ سەردانی میسر بکات.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، حەماس لە چەک دادەماڵێت و کەرتی غەززە بە ڕێککەوتن یان بەشێوەی سەربازی، هیچ چەکێکی تێدا نامێنێت.

نەتانیاهۆ وتیشی: دەیەوێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆتایی بە دانووستاندنەکان بهێنێت.