پێشبڕکێی تۆپی بالەی ئافرەتانی ئاسیای ناوەڕاست کە لە 9ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێکرد و بە میوانداریی تاشکەند پایتەختی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، بە بردنەوەی پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی خانمانی ئێران کۆتایی هات.

قوتابیانی "لی دو هی" کە لە قۆناغی سەرەتاییدا بە سێ سەرکەوتنی لەسەریەک و 9 خاڵ بوونە پاڵێوراوانی یەکەمی کۆتایی، لە یاری کۆتایی پێشبڕکێکەدا بۆ دووەمجار لە ئۆزبەکستانیان بە ئەنجامی 3-0 بردەوە و بە چوار سەرکەوتنی لەسەریەک بوونە پاڵەوانی ئاسیای ناوەڕاست.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی خانمانی وڵاتی ئێران لەم یارییەدا بە ئەنجامی 25-14، 25-14 و 25-19 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەجۆرێک کە هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی خانمانی ئێران دوای 6 ساڵ چالاکی، یەکەمین پاڵەوانێتی و میدالیای زێڕی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی بالەی خانمانی ئێران لە قۆناغی سەرەتاییدا لە هەڵبژاردەکانی تاجیکستان، قرغیزستان و ئۆزبەکستانی بردبووەوە.