بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای ئیلام، سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، وتی: نابێت بە ئێمە بڵێن کە لە بوارێکدا مافی توێژینەوەتان نییە. تا ئەو کاتەی کە ئێمە مافی داواکاری یاسایی و زانستیمان هەبێت، پێشکەوتن مسۆگەر دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا دەکرێت.

پزیشکیان وتی کە ئێران هیچ کات قسەی زۆری لایەنەکانی دیکە قبووڵ ناکات./.