ئەم فیلمە هەوڵەکانی تەوەحودی لە پێناو پاراستن و زیندووکردنەوەی زمان و کولتووری کوردانی کرمانج پیشان دەدات. ئەم بەرهەمە جگە لە ناساندنی کەسایەتی و دەستکەوتە زانستی، فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی مامۆستا تەوەحودی، هەوڵ دەدات وەک پردێک لە نێوان نەوەکاندا، باس لە گرنگی پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و کولتووری لە جیهانی هاوچەرخدا بکات.

مەهدی ئەحمەدی دەرهێنەری بەڵگە فیلمی ٧٠ خولەکیی "هەمچو مەرخ" سەبارەت بە ئامانجی دەرهێنانی ئەم بەرهەمە دەڵێت: " لەم بەڵگەفیلمەدا هەوڵمان داوە مامۆستا تەوەحودی وەک کەسایەتییەکی زانستی، رۆشنبری و ئەدەبی کوردانی کرمانجی باکووری خوراسان بناسێنین. ئەم بەڵگە فیلمانە دەتوانن ئامرازێکی زۆر کاریگەر بن بۆ ناساندنی بەرهەم و ژیانی نووسەرانی گەورەی ئێران. بەڵگەفیلمەکان بەهۆی توانای وێناکردنیان و هێزی گەیاندنی هەست و چەمکە قووڵەکان، توانای ئاشناکردنی بینەریان بە کەسایەتییە گەورە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکان هەیە و دەتوانن پەیوەندییەکی سۆزداری و مەعنەوی لە نێوان بینەر و بەرهەمی نووسەراندا دروست بکەن.