پوویا تاڵب‌نیا ڕایگەیاند کە فێستیڤاڵی کۆنی مێهرەگان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ بە ئامادەبوونی گرووپە هونەریەکان و کۆمەڵێک لە لایەنگرانی فەرهەنگ و ڕێوڕەسمە ئێرانیە کۆنەکان لە گۆڕەپانی ئەشکەوتی مێژوویی کەرەفتوو لە قەزای دیواندەرە بەڕێوە دەچێت؛ هەرووها وتی: بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مێهرەگان لە یەکێک لە شوێنە مێژووییە دیارەکانی پارێزگای کوردستان، دەرفەتێکی بەنرخە بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمە کۆنەکانی ئێران و ناساندنی توانای کولتووری و مێژوویی کوردستان.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە تۆمارکردنی جیهانی فێستیڤاڵی مێهرەگان لە لیستی میراتە فەرهەنگییە مەعنەوییەکانی یونسکۆ بە هاوبەشی نێوان ئێران و تاجیکستان، زیادی کرد: ئەم تۆمارە جیهانییە پێگەی بەرزی ڕێوڕەسمی مێهرەگان لە کولتووری هاوبەشی ئێرانییەکاندا نیشان دەدات.