موزەفەر تەیموری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پۆستەری فێستیڤاڵی شیعری گوندەکان ڕایگەیاند: " بەڕێوەچوونی چالاکیی فێستیڤاڵی شیعری لادێ لە ١٦ گوندی پارێزگای کرماشان، یەکەمین چالاکیی ئەدەبیی گشتگیرە لە وڵاتدا کە لە ١٤ شاری پارێزگای کرماشان بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، پەردەلادان لەسەر پۆستەری ئەم بۆنەیە لە سەروبەندی ڕۆژی گوندەکان و کۆچەرییەکان، ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی فراوانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییە بۆ دادپەروەری کولتووری، خولقاندنی هیوا و گوڕ و تینی کۆمەڵایەتی، و زیادی کرد: دەستنیشانکردنی گوندەکان بۆ پێشوازی لە م فێستیڤاڵە لەسەر بنەمای ئەولەویەتی مێژوویی و توانای ڕۆشنبیری و هونەری بووە و زانیاری هەمەلایەنە لە سەر گوندەکان کۆکراونەتەوە، و هیوادارم ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەک بەڕێوەبچێت کە ببێتە بنەمای ناساندنی دروستی گوندەکان.
بەهرام سولەیمانی، جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی پارێزگای کرماشان وەک ئامادەبوویەکی دیکەی ئەم بۆنەیە، سەبارەت بەم چالاکییە ڕایگەیاند: ئێوارە شیعری لادێ" دەتوانێت وەک سەکۆیەکی نوێ بۆ دۆزینەوەی بەهرە ئەدەبییە خۆماڵییەکان، ڕێگە بۆ چالاکیی کەلتووری لە گوندەکاندا خۆش بکات. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم جۆرە بەرنامانە دەرفەت بۆ کوڕەکانی شیعرخوێندنەوە دەڕەخسێنن، تاکوو بگەنە ناوچە گوندنشینەکان و شاعیران و نووسەرانی خۆجێی و گوندنشین باشتر بە خەڵک بناسرێن.