شیاوی باسە کە تیپی مۆسیقای کامکاران، وەک گروپێکی مۆسیقای ناسراو و خاون پێگە لە سەر ئاستی جیهان، خەڵکی شاری سنەن و هەڵقوڵاوی ژینگەی فەرهەنگی و هونەری ئەم مەڵبەندە ڕەسەنەی مۆسیقای کوردین.
گەورەترین کۆنسێرتی گروپی کامکاران لە سنە بەڕێوە دەچێت
جام کوردی- موسلیم زارعی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی هونەری ئاوای زەریاب ڕایگەیاند لە حەوتەی کۆتایی مانگی ڕەزبەردا، گەورەترین کۆنسێرتی گروپی کامکاران لە سنە بەڕێوە دەچێت. زارعی گوتی: کۆنسێرتی کامکاران پاش ١٢ ساڵ جاڕێکی دیکە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر لە هۆڵی ئازادی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

October 07, 2025