جام کوردی- درۆنی شاهد ١٤٩ که به تایبەت غەززە ی پێدەوترێت، یەکێکە لە پێشکەوتووترین درۆنەکانی ئێرانە .

درۆنەکەی ئێران، لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی جۆری MQ-9 Reaper دەچێت و بەوردی ئامانجەکەی دەپێکێت.

ماوەی گەشتی ئەم درۆنە (غەزە) 35 کاتژمێرە و مەودای 7 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت. بۆ یەکەمجار لە 21ی ئایاری 2021، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد-149 نمایش کرا و ناوی لە کەرتی غەززەوە ناونرا.

جێگای ئاماژەیە ئەم درۆنە لەبواری سەربازی و مەدەنییش سوودی لێ وەردەگیرێت.