جام کوردی- وەزیری نەوتی ئێران هەواڵی دۆزینەوەی پاشکەوتە گەورەکانی نەوت و غازی کێڵگەی «پازن» لە باشووری پارێزگای فارس ـی ڕاگەیاند و وتی: ئەم کێڵگەیە بە زیادکردنی پاشکەوتی ١٠ هەزار ملیار فووتی سێ جا غاز، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ لە قەرەبووکردنەوەی قەیرانی وزەی وڵات لە ساڵانی داهاتوودا بگێڕێت.
مۆحسن پاک نژاد لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نەوتی ئێران (شانا) وتی: سپاس بۆ خوا ئەمڕۆ دەتوانم هەواڵی خۆشی پاشکەوتە نوێکانی نەوت و غاز بە خەڵکی بەشەرەف و ئازیزمان ڕابگەیێنم،. بەپێی ئەو هەنگاوانەی کە لەبواری دۆزینەوەی کێڵگەی پازن لە ناوچەی باشووری پارێزگای فارس و لە درێژایی باکووری پارێزگای بووشەهر ئەو پاشکەوتە نوێیانە دۆزراوەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بەوەی کە کێڵگەی پازن لە مەودای نزیکەی ٢١ کم شاری جەم (پارێزگای بووشەهر) هەڵکەوتووە و بەپێی هەوڵە دۆزینەوەییەکان، پاشکەوتە غازییەکانی وڵاتی ١٠ هەزار ملیار مەتر سێ جا زیاد کردووە، وتیشی: پاش وەستانێکی نزیکەی ٨ ساڵە چالاکییە دۆزینەوەییەکان لەم کێڵگەیەدا، چالاکی دۆزینەوەکان لەسەر بیری دووەم دووبارە دەستی پێکردوە.
بەشێوەیەک کە لێدانی بیری دووەمی دۆزراوە ماوەیەک لەمەو پێش کۆتایی هات و بەپێی ئەو تاقیکردنەوەیانەی کە لەسەر ئەم بیرانە کراوە گەیشتین بەم دەسکەوتی گرنگە.
وەزیری نەوت ئاشکرای کرد: بۆ ئەوەی بتوانین وێنایەکی ڕاستمان لەسەر قەبارەی مەزنی پاشکەوتە دۆزراوەکانمان لە کێڵگەی نەوتی و غازی هەبێت، دەبێت بڵێین ئەم کێڵگەیە ١٠ ترەیلیۆن فووتی سێ جا پاشکەوتی غازی نوێی هەیە کە ئەگەر بڕی بەدەست هێنانەوەی ٧٠٪ لە کێڵگە غازییەکانی وڵات لەبەرچاو بگرین، دەگەینە ژمارەی هەڵگرتنەوەی ٧ هەزار ملیار فووتی سێ جا کە بەرامبەرە بە ٧ هەزار ڕۆژ بەرهەمی یەک فازی پارسی باشوور کە نزیکەی ١٧ تاکوو ١٨ ساڵ بەرهەمی یەک فازی پارسی باشوور غازی هەیە، کەواتە ژمارەیەکی بەرچاوە.
دەسپێکردنی پرۆسەی کردەیی کێڵگەی پازن؛ بەمزووانە
پاک نژاد بە ئاماژە کردن بەوەی كە گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی و نەوتی پازن واژۆ کراوە و بەمزووانە بەکردەیی دەست بە پرۆسەکە دەکرێت، ڕوونیکردەوە: مەزندە دەکرێت نزیکەی ٤٠ مانگی داھاتوو، بتوانین بەرهەمەکەی ببینین.
هەروەها ناوبراو بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بۆ یەکەمین جار، لە درێژەی پرۆسەی دۆزینەوە، هاوکارەکانم لە بەڕێوبەرایەتی دۆزینەوەی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە پرۆسەی بیر لێدان گەیشتوونەتە ئاسۆیەکی نوێ کە لانی کەم ٢٠٠ ملیۆن نەوتی خاوی تێدایە، وتیشی: دیارە بە لێکۆڵینەوە تەواوکەرەکان کە لەدرێژەی پرۆسەی دۆزینەوە ئەنجام دەدرێت، ئەگەری گەیشتن بە ڕێژەی زیاتر لە پاشکەوتەکانیش لە ئارادایە.
وەزیری نەوت ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی دووەم پاشکەوتی غازی جیهانە و زیاد بوونی ئەم بڕەش بە غاز دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ قەیرانەکانی ئێستا لە داهاتوودا و ئەمەش دەستکەوتێکی مەزنە و جێگای خۆیەتی کە لێرەدا سپاسی سەرجەم هاوکارەکانم کە لەم بوارەدا ماندوو بوون، بکەم و ئەم دەستکەوتە پێشکەش بە خەڵکی ئێران بکەم.