جام کوردی - سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری مێریدا دیدگەی خۆی بۆ ژمارەیەک پرسی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و سووریا و ناوچەکە خستەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە عێراق و ناوچەکەدا، بافڵ تاڵەبانی رەتیکردەوە تاران لاواز بووبێ و گوتی: "بەڵێ، حیزبوڵڵا و حەماس لاوازبوون، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە ئێران لاواز بووە؛ دامەزراوەکانیان، هەرچەندە سروشتی ئایینییان هەیە، سەلماندوویانە کە لەژێر گوشاری زۆردا خۆڕاگرن."
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە "خۆگرتنەوەی خێرای ئێران" دوای پاشەکشە سەربازییەکانی ئەم دواییە کرد وەک بەڵگەی "مانەوەی دامەزراوەیی و یەکڕیزیی نیشتمانی."