جام کوردی - کارگێڕی گشتی هێڵی ئاسنینی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، شەمەندەفەرە ئێرانییەکان لە یەک دوو حەوتووی داهاتوودا لە وڵاتانی تۆرکەمەنستان، ئۆزبەکستان و تاجیکستان دەبن و ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە پەرەپێدانی ترانزیت و گواستنەوەی نێودەوڵەتی وڵات.
بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسنینی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، شەمەندەفەرە ئێرانییەکان لە یەک دوو حەوتووی داهاتوودا لە وڵاتانی تۆرکەمەنستان، ئۆزبەکستان و تاجیکستان دەبن و ئەم ڕێککەوتنەش لەلایەن ئەو وڵاتانەوە پەسەند کراوە.
جەبار عەلی زاکری لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران کە سەرۆک کۆماریش لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفراسدا بەشداری بوو، وتی: ئەم هەنگاوە گرنگە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەرەپێدانی ترانزیت و گواستنەوەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەمان دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بە کاراکردنەوەی شەمەندەفەری تاران ـ وان پاش وەستانێکی پێنج ساڵە، وتی: لەئێستادا لە هەوڵداین تاکوو شەمەندەفەری تاران ـ ئەنقەرە چالاک بکەینەوە؛ هەرچەندە بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە چەندین گرفت لە خێرایی گەشتی شەمەندەفەرەکان لەو وڵاتە درووست بووە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەردەوام لە پەیوەندیداین.
جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران جەختی کردەوە: ئەمڕۆ فراوان کردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ناوی بەهێزکردنی دیپلۆماسی هێڵی لە بەرنامەی کار دایە.
ناوبراو وتیشی: بە باشتر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سی. ئای. ئس و کارا کردنەوەی ڕێڕەوەکانی ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا و باکوور- باشوور لەهەوڵی زیادکردنی ژمارەی شەمەندەفەرەکان و ڕێژەی باری گواستراو لە ڕێڕەوەکانداین.