جام کوردی- لیوا محەمەد پاکپور فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردانی کردنی لە یەکە ڕەزمییە - ئۆپەراسیۆنیەکانی هێزی دەریایی سوپا، جەختی کردەوە کە ئەگەر هەر جووڵەیەک لەلایەن دووژمنانەوە لە دەریا و دوورگەکانەوە ڕووبدات بەتووندی وەڵامیان دەدەینەوە.

لیوا پاکپور فەرماندەی گشتیی سوپا سەردانی یەکە ڕەزمییە- ئۆپەراسیۆنیەکانی هێزی دەریایی سوپا کرد و  ڕایگەیاند؛ ئامادەیی ڕەزمی یەکە ئۆپەراسیۆنیەکانی دوورگەکانی کەنداوی فارس لە ئاستێکی بەرزدایە.

هەروەها وتی: هەر بەو شێوەیەی کە هێزە چەکدارەکان لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە ئیسرائیل و ئەمریکایان بەچۆک هێنا ئەگەر جووڵەیەک لەلایەن دووژمنانەوە لە دەریا و دوورگەکان ڕووبدات هێزی دەریایی سوپا بەوپەڕی ئامادەییەوە وەڵامی دەداتەوە.

لیا پاکپور وتیشی: دووژمن ترسی لە ورە و بوێری سەربازانی ئێمە هەیە و سپاس بۆ خودا لەم سەردانەدا ئاستی ئامادەیی ڕەزمی و ورەی سەربازانی ئێمە زۆر بەرزە.