هادی چۆپان پاڵەوانی کوردی ئێرانی، هەفتەی ڕابردوو دوای مانگێک دواکەوتنی لە دوبەی بەهۆی ڕێگریی ئەمریکا لە پێدانی ڤیزە، بەرەو لاس ڤێگاس بەڕێکەوت.

 پڕۆسەی ڤیزا بۆ هادی ساڵانە لە سفرەوە دەست پێدەکات و زۆر ئاڵۆزە، بەڵام هەرگیز لە مەشق و ڕاهێنانەکان ناوەستێت بۆ ئەوەی ئەمجارەیان بۆ دووبارە بردنەوەی نازناوێکی دیکەی مێستێر ئۆڵۆمپیا، شەڕ بکات.

چۆپان بە شەڕەفمەندترین وەرزشکاری مێژووی لەشجوانی ئێران دادەنرێت بە بەدەستهێنانی یەک پاڵەوانێتی و دوو پلەی دووەم لە کێبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیادا.

پاڵەوانی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٢ نازناوی مەستر ئۆڵۆمپیای بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

پێشبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیای ٢٠٢٥ لە لاس ڤێگاس لە ٩ تا ١٢ی تشرینی یەکەم (١٧ تا ٢٠ی ڕەزبەر) بەڕێوەدەچێت.

ماڵپەڕی hfitnessvolt دەنووسێت هادی هەنگاوی یەکەمی خۆی بە زاڵبوون بەسەر ڤیزەی زەبەلاحدا ناوە، هەنگاوی دووەمیشی ئەوەیە ببێتە پاڵەوان و مێژوو تۆمار بکات لە پێشبڕکێی مێستێر ئۆڵۆمپیادا.

ڕۆنی کۆڵمان، پاڵەوانی ٨ جار مێستێر ئۆڵۆمپیا و ئەفسانەی لەشجوانی پێشبینی دەکات کە هادی چۆپان ببێتە پاڵەوانی مێستێر ئۆڵۆمپیای ٢٠٢٥.