جینارۆ گاتۆسۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، وەڵامی داواکاریی هەڵمەتی یەک ملیۆن کەسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاری لەگەڵ ئیسرائیل بەم شێوەیە دایەوە: "ئەگەر یاری نەکەین، 3-0 لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەبێت".

هەفتەی ڕابردوو ٢ میلیۆن ئیتاڵی بە هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی غەززە لەدژی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕژانە سەر شەقامەکان.

گاتۆسۆ هەروەها لە یاریی گەڕانەوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لەگەڵ زایۆنیستەکان دوودڵی خۆی ڕاگەیاندبوو.

دوای بردنەوەی یاری گەڕانەوە، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا شەڕی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانە ئیسرائیلییەکان کرد.

گاتۆسۆ پێش یاریی گەڕانەوە گوتی: دەزانین کە هاندەری زۆر کەم بە بۆنەی هەڵبژاردەی ئیسرائیلەوە دێنە یاریگا و کوشتنی منداڵان دڵمان ئازار دەدات، بەڵام ناچارین یاری بکەین یان بە ئەنجامی 3-0 دەدۆڕێین.