بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای ئیلام، لە کۆبوونەوەی چالاکوانانی ئابوری و بازرگانیی ئەم پارێزگایە، سەبارەت بە بڕیاری سزادانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە وتی: سەبارەت بە کێشە و گرفتی چالاکوانانی ئابوریی ئیلام لە گەڵ عێراق دەبێت سەرەتا لە گەڵ وەزیری دەرەوە قسە بکەین و پاشان پرسەکە لە گەڵ وەزیری عێراقیش تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو داوای لە پارێزگاری ئیلام کرد کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە گەڵ پارێزگا سنورییەکانی عێراق بەڕێوەببات تا ڕێگایەک بۆ هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بدۆزرێتەوە و چالاکوانانی ئابوری بە ئاسانی کاروباری خۆیان ئەنجام بدەن.

پزیشکیان سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش وتی: پارێزگایەکی وەک ئیلام بە هەبوونی زیاتر لە 400 کیلۆمەتر سنوری هاوبەش لە گەڵ وڵاتی عێراق، دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکیی لە کەرتی ئابوری و بازرگانی بە تایبەت لە هەلومەرجی سزا و گەمارۆکاندا هەبێت.

وتیشی کە ئەمریکا بڕیاری سزادان دەدات، بەڵام ئایا دەکرێت ئێران بە هەبوونی زیاتر لە 4 هەزار سنوری هاوبەش لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ گەمارۆ بدرێت؟/.