جام کوردی- سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی بۆ فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتانەوە لە هەموو بوارەکاندا گەڕاندەوە و وتی: ئەگەر ئۆممەی ئیسلامی یەکگرتوو بێت، ڕژێمی زایۆنی هیچ کاتێک بوێری و بێ ئەدەبی ئەنجامدانی جینایەتە ئابڕووبەرانەکانی لە دژی گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین و دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دیکەی نابێت.
مەسعوود پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی «ڕولیانشاە سوامیراس» باڵوێزی نوێی ئەندەنۆزیا لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهێز کردن و فراوان کردنی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بە بنەمای سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و ڕایگەیاند: ئێمە بەپێی بیروبۆچوونە ئیسلامییەکان، وڵاتانی موسڵمان بە برای خۆمان دەزانین و لەو بڕوایەداین دەبێت بە پاراستنی یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی، لەبەرانبەر دووژمنانی ئۆممەی ئیسلامی بوەستینەوە.