جام کوردی _ پێشانگایەکی نیگارکێشی، هونەری بینراو و نیگارکێشان بە خۆڵ، بە بەشداریی پڕجۆشوخرۆشی هونەرمەندانی عێراقی و بە میوانداری ڕاوێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییە بە هاوکاری گروپی ڕۆشنبیری و هونەری بوئابی، لە گروپە چالاکەکانی بواری ڕۆشنبیری و هونەری عێراق بەڕێوەچوو.
ئەم پێشانگایە دەرفەتێک بوو بۆ نمایشکردنی بەرهەمە هونەریەکان کە ئامانجی سەرەکییان بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی کارلێکی فەرهەنگی و هونەری و پتەوکردنی پەیوەندییە برایەتییەکانی نێوان هەردوو نەتەوەی ئێران و عێراق ڕاگەیێنرا.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی حوجەتولسلام غوڵامڕەزائەبازەڕی ڕاوێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و کۆمەڵێک کەسایەتی زانستی و هونەری بەڕێوەچوو.
پێشانگای نیگارکێشی و هونەرە بینراوەکان شایەتحاڵی ئامادەبوونی نوخبە و هونەرمەند و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغدا و نوێنەرانی فێرگەی هونەرە جوانەکانی پارێزگای بابلی عێراق بوو.
ئەم ڕووداوە هونەرییە دەرفەتێک بوو بۆ ناساندنی بەرفراوانی تواناکانی هونەرمەندانی عێراق و بوارێکی دەوڵەمەند بوو بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی تەکنیکی و فیکری لە بوارە هونەرییە جیاوازەکانی وەک: نیگارکێشان، هونەری بینراو و هەروەها تەکنیکە تایبەت و داهێنەرەکانی وەک نیگارکێشان بە خۆڵ.
ڕاوێژکاری فەرهەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەعێراق وێڕای پێداگری لە سەر گرنگی چالاکییە فەرهەنگییە هاوبەشەکانی وەک بنەمایەک بۆ قووڵتر کردن و پتەوکردنی پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردوو نەتەوەی ئێران و عێراق وتی: کاربەدەستانی پلە باڵای دوو وڵات جەخت و پێداگری لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی هاوکاریی فەرهەنگی و هونەری دەکەن. هونەری ئێران و عێراق هێندە پێکەوە گرێدراو و هاوڕەگە کە ئەگەربەرهەمێک ببینین، ناتوانین بە ئاسانی دیاری بکەین کە ئایا هی هونەرمەندێکی ئێرانی یان عێراقییە.