جام کوردی - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتن لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەست لە غەززەی ڕاگەیاند.

ترەمپ ڕایگەیاند: بە شانازییەوە دەیڵێم کە ئیسرائیل و حەماس هەردوو بەشی یەکەمی پلانی ئاشتی ئێمەیان واژۆ کرد.

وتیشی: ئەمە بەو واتایە دێت کە هەموو بارمتەکان بە زوویی ئازاد دەکرێن و ئیسرائیل هێزەکانی بۆ هێڵی ڕێککەوتن لەسەرکرا، دەکشێنێتەوە و ئەمەش یەکەم هەنگاو دەبێت بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و هەمیشەیی و سەقامگیر. هەموو لایەنەکان دادوەرانە هەڵسوکەوت دەکەن!

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەمە ڕۆژێکی گەورەیە بۆ جیهانی عەرەب و موسڵمانان، ئیسرائیل، هەموو وڵاتانی دەورووبەر و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ترەمپ سوپاسی نێوەندگیریی و هاوکاریی قەتەر، میسر و تورکیای کرد لە بەدیهاتنی ئەم ڕووداوە کە بە مێژوویی وەسفی کرد.