کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی بێ وێنەی تۆپی پێی پورتوگال، خەڵاتی پرێستیج گڵۆبی وەرگرت وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەموو هەوڵەکانی بۆ تۆپی پێی وڵاتەکەی.

ئەفسانەی پورتوگالی بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە ٧٠هەمین خەڵاتی تاکەکەسی خۆی بەدەستهێنا.

گرنگترین خەڵاتە تاکەکەسییەکانی ڕۆناڵدۆ دەتوانرێت بە 5 تۆپی ئاڵتونی و 5 خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی فیفا هەژمار بکرێت.

ڕۆناڵدۆ لە مەراسیمەکەدا وتی، "وا مەزانن ئەم خەڵاتە وازهێنانی منە، نەخێر، بڕیارمدا چەند ساڵێکی تر یاری بکەم".

ئەفسانەی پورتوگالی بە گاڵتەجاڕی لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێیە پێشووەکانی کە خانەنشین بوون وتی: دەزانم بێزارن لە بینینی من، بەڵام هێشتا دەتوانم یارمەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بدەم.