جام کوردی- کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی بەستراوەیی یەکیەتی ئەورووپا بە تەکنەلۆژیا ئەمریکی و چینییەکان، پلانێکی بەبەهای یەک ملیار یۆرۆ (١.١ ملیار دۆلار) بۆ بەکارھێنانی زیاتری زیرەکی دەستکرد لە پیشەسازییە سەرەکییەکان خستەڕوو.
ستراتیژی «بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد» لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی ئەورووپا، پاش پلانێکی کرداریی کە لە ئاپریل خرایەڕوو، ئاراستە کرا. ئەم پلانە هەوڵێکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرفت و پاڵەپەستۆی چاودێری و تێچووەکانی ئەو ئیستارتاپانەیە کە بۆ ڕەچاو کردنی یاسا زەقەکانی زیرەکی دەستکرد کە لە ئووتی ساڵی ڕابردوو، کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ئەم هەنگاوە هەروەها جەخت لە ئامانجی ئەورووپا بۆ بەدەست گەیشتن بە سەربەخۆیی ستراتیژی لە بەشە سەرەکییەکان لە گەرماوگەرمی گرژییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەمریکا و چین و دزەی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیای ئەمریکا، دەکاتەوە.
ئۆرسۆلا فون درلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆن، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: من دەمەوێت داهاتووی زیرەکی دەستکرد لە ئەورووپا درووست بکرێت. قبووڵ کردنی زیرەکی دەستکرد دەبێت بەربڵاو بکرێت و بەم ستراتیژیانە، ئێمە یارمەتی خێراتر کردنی ئەم پرۆسەیە دەدەین. ئێمە ئەم بیرۆکەی «سەرووتربوونی زیرەکی دەستکرد» لە هەموو بەشە سەرەکییەکانی خۆمان لە ڕۆبۆتیک بگرە تاکوو چاودێرییە تەندروستییەکان، وزه و سەیارە ئاراستە دەکەین.
کۆمیسیۆنی ئەورووپا، چاودێرییە تەندروستییەکان، درووست کردنی دەرمان، وزە، جووڵە، بەرهەمهێنان، خانووبەرە، کشتوکاڵی خۆراک، بەرگری، پەیوەندییەکان و کەلتووری وەک ئەو بەشە سەرەکییانەی کە دەبێت لە زیرەکی دەستکردی زۆرتر بەکار بهێنین، دیاری کرد.
هەنگاوە تایبەتەکانی هەر بەشێک لەژێر ستراتیژی «بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد» بریتیە لە بەگەڕخستنی تۆڕێک لە بنکە دۆزینەوە پێشکەوتووەکان لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد لە چاودێرییە تەندرووستییەکان و پەرەی زیرەکی دەستکرد هۆکارێکە لە پیشەسازییە بەرهەمهێنانەکان، هەرێمی و درووست کردنی دەرمانە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەو یەک ملیار یۆرۆیە لە پرۆژە لێکۆڵینەوەکانی یەکیەتی ئەورووپا دابین دەکرێت کە ڕەنگە وڵاتانی ئەم یەکیەتییە و کەرتی تایبەت هان بدات بۆ پێشکەش کردنی بووجەی گونجاو.