جام کوردی - مەڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردوە داهاتی هەفتەی ڕابردوی سلێمانی بە ڕێژەی لە ٦٪ زیادی کردوە بە بەرورد بە هەفتەی پێشتر، داهاتەکە ٢٠ ملیار دینارە.
ئەمڕۆ ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥، مەڵەڕی شەفافیەت داهاتی هافتەی ڕابردووی (٤کانونی یەکەم ٢٠٢٥ تا ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥) پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە، بە پێی مەڵپەڕەکە ئەم هەفتە ڕێژەی زیادکردن زیاترە لە ملیارێک دینار بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر، داهاتە بە شێوەی لە ٨٨٪ بە نەختی و لە ١٢٪ بە چەک بوە.
بە پێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە ئەم هەفتە داهاتی دوو پارێزگاکە، ٢٠ ملیار و ٦١٢ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٩٧٩دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشوتر ١٩ ملیار و ٣٣٣ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٢٩١ دینار بووە .
١٥ کانونی دووەم ٢٠٢٢ مەڵپەڕی شەفافیەت کراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی داهاتە نا نەوتیەکان و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزاریەکان.