جام کوردی – دەنگۆی هەندێ لە ئەکاونتەکانی پێوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی تیرۆری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەدرۆخرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، بڵاوی کردەوە؛ ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی تۆفانی ئەقسا تا ئێستای لەگەڵ بێت، دەیان جار دەنگۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بڵاوکردۆتەوە، ئەکاونتێکی سەر بە مۆساد بە ناوی "تێرۆر ئالارم" تێکەڵێکە لە هەواڵی بێ بنەما و هەڵبەستراو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و ئامانجی، زیاتر لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ، ئۆپراسیۆن و شەڕی دەروونی لەپێناو بەرژەوەندیی مۆسادە.
ئەم ئەکاونتە تا ئێستای لەگەڵ بێت بەشێوەی بەردەوام هەواڵی بێ بنەما و درۆی لەسەر تیرۆر بڵاوکردۆتەوە.
لیوا قائانی لە دوایین لێدوانی ڕۆژنامەڤانی لەبارەی ئەم چەشنە دەنگۆیانە، وتبووی: ڕژێمی زایۆنی هەواڵ لەسەر تیرۆری من بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی هەڤاڵان نیگەران بن و پێوەندی بە منەوە بکەن و ئەمانەش (ڕژێمی زایۆنی) بتوانن شوێنی من بدۆزنەوە.