پێشبڕکێکانی زۆرخانەیی و زۆرانبازی پاڵەوانی ئاسیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ٨ تا ٩ی خەزەڵوەر لە شاری ورمێ بەڕێوە چوو، کە تێیدا ١٨٠ وەرزشوان لە ١٧ وڵاتەوە لەوانە ئێران، عێراق، پاکستان، هیندستان، سریلانکا، کۆریای باشوور، نیپاڵ، تاجیکستان، ئەفغانستان، ئۆزبەکستان، مالیزیا، کازاخستان، تورکمانستان، بەنگلادیش، قرقیزستان و کازاخستان، بەشدارییان کرد.
لەم پێشبڕکێیانەدا چ لە کارامەیی تاکەکەسی و چ لە بەشی زۆرانبازی تیمیدا، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران توانی پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنێت و عێراق، ئەفغانستان و تاجیکستان بە یەکسانبوون لە پلەی دووەم و سێیەمد دانران.
لە بەشی زۆرانبازیشدا تیمی زۆرانبازی ئێرانیش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.