لە ڕۆژی دووەمی ١١هەمین پاڵەوانێتی جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە بەشی لاواندا، عەتیە سادات حوسێنی خانمە پاڵەوانی لاوی نیشتیمانی وڵاتی ئێران لە بەشی ٦١ کیلۆدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی بووەوە. وەرزشکاری گەنجی ئێرانی توانی لە یەکەم و دووەم بەرزکردنەوەیدا کێشی ٨٥ و ٩٠ کیلۆ بەرز بکاتەوە.

حوسێنی لە سێیەم بەرزکردنەوەیدا نەیتوانی ٩٤ کیلۆ بەرز بکاتەوە، بەڵام توانی میدالیای زێڕی جیهانی و نازناوی پاڵەوانێتی بەدەستبهێنێت و مێژوویەکی تۆمارکرد و یەکەم میدالیای زێڕ لە بەرزکردنەوەی قورسایی ئافرەتانی ئێراندا بەدەستبهێنێت.

️پێشبڕکێکانی لاوان لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم بۆ یەکەمجار لە دوو ڕۆژی لەسەریەک بە بەشداری ١٢٤ وەرزشوان لە ٢٨ لیژنەی نیشتمانی پارائۆڵۆمپیک بەڕێوەدەچێت.