بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی سوری، “محەممەد شادی توتونچی” ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی بۆ درێژەدان بە فراوانکردنی کاریگەرییەکانی لە سەر خاکی سوریا، بێدەنگی گوماناویی حکومەتی ڕاگوزەری جۆلانی لەم وڵاتە دەقۆزێتەوە. ئەم ڕژێمە چیتر بە قونەیتەرە و دەرعا و سوەیدا ڕازی نییە، بەڵکوو بە دوای گەیشتن بە ناوچە فراوانترەکانە، لەوانە پاڵمیرا و جەرگەی حۆمس تا سنوری عێراق.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای شەڕەوە گەوره ترین پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستییەکان لە سوریا بووه و بەردەوامه و بۆ پاراستنی تیرۆریستان له هێرشەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی، چەندین جار دەستێوەردانی کردووه و ڕاستەوخۆ زانیاری هەواڵگری و پشتیوانی سەربازییان بۆ دابین کردووە و بە گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی خۆی و چارەسەرکردنی بریندارەکان ڕۆڵی لە پشتیوانیکردنی تیرۆردا هەبووە.
ئەو شرۆڤەکارە وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی داگیرکردنی بەرزاییەکانی جۆلان و قونەیترەی تەواو کردووە و بە بێ هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەرچاو لە لایەن گرووپی جۆلانییەوە گەیشتووەتە جەرگەی دیمەشق.
توتونچی وتی کە ئەم جێگیرکردنە سەربازییانە ڕێگە خۆشدەکەن بۆ فراوانبوونی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو بیابانی سوریا و ئەگەری نزیکبوونەوە لە سنوری عێراق، بەتایبەتی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی کەمپی ئەلروکبان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بوونی مۆساد لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە لە باکوری سوریا، ساڵانێکە پشتڕاستکراوەتەوە، ئەمەش نیازی فراوانخوازانەی ئەم ڕژێمە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاشکرا دەکات./.