بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئێرانی بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاندووە کە هیچ ئاماژەیەک کە پیشاندەری شەڕ و پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا بێت، بوونی نییە و ئەوەی دەبینرێت شەڕێکی دەروونییە بە ئامانجی وەرگرتنی ئیمتیاز لە دانوستانە ئەتۆمییەکان کە بە نێوەندگێڕی عومان بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لۆبی زایۆنیستی وای لە واشنتن کردووە کە ئاستی ئامادەباش لە بنکە سەربازییەکان و سەنتەرە دیپلۆماسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرز بکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە و ئەوەی هەیە گوشارخستنە سەر تارانە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان./.