جام کوردی- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە کە لە ئەگەری ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی ناوەکی لەلایەن ئەمریکاوە، مۆسکۆش ئەو کارە ئەنجام دەدات.
«سێرگی ڕیابکۆف» جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ (چوارشەممە) بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئەمریکا لەم دواییەدا لە هەوڵی ئەوەدا بووە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ناوەکی بکات، وتی لە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوەکی لەلایەن ئەمریکاوە، مۆسکۆش بەخێرایی ئەو کارە ئەنجام دەدات.
هەواڵنێری ڕیانۆستی بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند: ڤلادیمێر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وتبووی ئەگەر یەکێک لە هێزە ناوەکییەکان تاقیکردنەوەی ناوەکی ئەنجام بدات، مۆسکۆش ئەو کارە ئەنجام دەدات.
بە وتەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئەو وڵاتە چەندین بەڵگەی دەستکەوتووە کە وڵاتێک خۆی بۆ تاقیکردنەوەی لەم شێوەیە ئامادە دەکات، هەرچەندە بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ناوی هیچ وڵاتێک نەکرد.