جام کوردی - سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆشداریی دان لەمەڕ گەڕانەوە بۆ قۆناغی جینۆساید لە غەززە، وتی کە ڕژێمی زایۆنی سوود لە بیانووە بێ بایەخەکان بۆ پاساوی پەیمان شکاندنەکانی وەردەگرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەرپرسیارەتی چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە لەئەستۆ دەگرێت و جێبەجێ کردنی سەرجەم بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی بە گرنگ وەسف کرد.

ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی هەینی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کەوتووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.