ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی سیتی، بە تەنیا هەڵبژاردەی ئیسرائیلی لەناوبرد. هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی، هالاند بە تۆمارکردنی هاتریک، پاڵاوتنی هەڵبژاردەی نەرویجی بۆ مۆندیال دوای 28 ساڵ پشتڕاست کردەوە.
هالاند لە 9 یاریدا 17 گۆڵی سەرسوڕهێنەری بۆ نەرویج تۆمارکرد و بووە پێشەنگی بێ مشتومڕی وڵاتەکەی.
ئەمشەو یارییەکەی نەرویج لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لە کاتێکدا یاریگای ئۆسلۆ پڕ بوو لە ئاڵای فەلەستین و نەرویج بە ئەنجامی 5- 0 ئیسرائیلی تووشی شکستێکی قورس کرد.
هالاند وەک باشترین یاریزانی ناو یاریگا هەڵبژێردرا.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لەمبارەیەوە نووسی، هالاند بە تەنیا ئیسرائیلی بە تەواوی تێکدا و نەرویج دەتوانێت بۆ چوارەمجار لە مێژووی خۆیدا بە هۆی ئەم بردنەوەیە خۆی لە مۆندیالدا ببینێت.