جام کوردی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، كاتژمێر 2 و 10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه كرا له‌باره‌ی بوونی ڕووداوێك له ناوچه‌ی كواشێ، ده‌ركه‌وت كه ئاگر له‌ناو پاڵاوگه‌یه‌كدا كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سێمێلێ گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆل كرا.
ئاماه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: "به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه دوو كرێكار سووتان و گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها شۆفێری تانكه‌رێكیش به ڕیژه‌ی 75% بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانی له‌ده‌ست داوه یه‌كێكیان ناوی (مه‌سعود حسێن)ـه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه و كرێكاره‌كه‌ی تریش ناوی (قيدار ديندارـه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه.