جام کوردی- سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی سیاسەتی هەڕەشە لەدژی ڕووسیا، بە دابینکردنی مووشەکی دوورمەودای «تام هاوک» بۆ ئۆکرانیا هەڕەشەی لە ئەو وڵاتە کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەڕەشەی لە هاوتا ڕووسیەکی، ڤلادیمێر پووتین کرد کە لە ئەگەری هەنگاو هەڵنەگرتن بەرەو کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، مووشەکی تام هاوک بۆ کییەف دابین دەکات.
مووشەکی کرووزی تام هاوک نزیکەی ٢٥٠٠کم مەودای هەیە و دەتوانێت قووڵایی خاکی ڕووسیا بە مۆسکۆشەوە واتە پایتەختی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج.