ئەمڕۆ پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر مێزی ئاسیا لە هیندستان بەردەوام بوو، هەڵبژاردەی نەتەوەیی پیاوانی وڵاتی ئێران بەرامبەر سەنگاپوور یاریگاکەیان گرتە دەست.
هەڵبژاردەی ئێران کە بە دوو بردنەوە لە قۆناغی کۆمەڵدا بەرامبەر مەنگۆلیا و ماڵدیڤ سەرکەوتبوو بۆ قۆناغی دووەم، لەم یارییەدا بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ ٨ تیپی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە.
نەوشاد عالامیان دوو بردنەوە و ئەمیرحوسێن هودایی توانیان بردنەوەیەک بەدەستبهێنن و تاکە شکستی ئێرانیش لە لایەن بنیامین فەرەجییەوە ئەنجام بوو.