هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسرائیل لە 2 یاری دواییندا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا 10 گۆڵی لێکراوە و لەلایەن گۆڤاری لۆ پاریسانەوە وەک لاوازترین هێڵی بەرگری ئەوروپا دەناسرێت.

ئیسرائیل لە کۆی گشتی 6 یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا 16 گۆڵی لێکراوە، واتە بە تێکڕا لە هەر یارییەکدا 2.5 گۆڵی لێکراوە.

لاوازترین ئاستی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسرائیل لە تۆپی پێدا لە 2 یاری دوایندا بەرامبەر ئیتاڵیا و نەرویج بوو.

یەکەم: تیپی ئیسرائیلی بەرامبەر ئەزۆری 5 گۆڵی لێکرا و بە ئەنجامی 5-4 یارییەکەی دۆڕا، بەڵام لە یاری دووەم بەرامبەر نەرویج بە ئەنجامی 5-0 بە تەواوی زەلیل کرا.

پێگەی فەرەنسی دەنووسێت ئیسرائیل لاوازترین هێڵی بەرگری لە ئەوروپا هەبووە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 4 تیپیدا.