جام کوردی - لە شەوێکدا کە بۆنی خاکی زاگرۆس تێکەڵ بە هەوای
دیجلە بوو، پێشانگای پیشەی دەسکردی ئیلام لە پارێزگای واست لە عێراق کرایەوە. بۆنەیەکی پڕ لە ڕەنگ و نەخش کە
پەنجەرەیەکی نوێی بەڕووی هاوپەیوەندیی کولتووری و ئابووری و گەشتیاریی نێوان هەر
دوو وڵاتدا کردەوە.
پێشانگای پیشە دەستکردەکانی ئیلام لە پارێزگای واست، لە قەراخ
سنوورەکانی ئێران و عێراق، ڕووخسارێکی نوێی دیپلۆماسی فەرهەنگی پیشان دا؛
گفتوگۆیەک لە نێوان ئەو دوو نەتەوەدا لە ڕێگەی هونەر و پیشەسازییەوە.
ئەم ڕووداوە نەک تەنیاوەبیرهێنەری کولتووری دەوڵەمەند و هاوبەشە،
بەڵکو ئیرادەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشخستنی ئامانجە ئابووری و
فەرهەنگییەکان لە ڕێگەی هونەرە نەریتییەکانەوە نیشان دەدات.
هونەری ئیلام لەم پێشانگایەدا، وەک تابلۆیەک لەسەر سیمایمێژوو، ڕەنگە
جیاوازەکانی فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێرانی لە پارێزگای واستی عێراق نمایش کرد، لە گڵێمی
ئیلامی بە ڕەنگی چڕ و گەرمەوە تا داروێنە چەرم و دەفرە گڵێنە هونەریەکان، هەر
هەموویان ئەم بەرهمە دەستکردەیان کردە خاڵی لێکگرێدانی دوو کولتوور کە ڕەنگە پێشتر
کەمتر گرنگییان پێدرابێت.
ئەم پێشانگاکە بە بۆنەی "ڕۆژی نیشتمانی عێراق" بەڕێوەچوو، دەرکەوتێکی ناوازەی
هاوکاریی کولتووری نێوان هەردوو نەتەوە بوو کە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی بەرپرسان و
خەڵکی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
خەڵکی پارێزگای واست بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە بەرهەمە
هونەریەکانی ئیلام کرد و لە نێو ئەو کەسانەی بە لای ژوورەکاندا دەڕۆیشتن، حەماسەت
و ڕێز لە نیگایاندا دەبینرا؛ نیگاکان کە بە ڕوونی نیشانی دەدا کە چۆن کارێکی
هونەری دەتوانێت پردێک لە نێوان دوو نەتەوەدا دروست بکات.سەردانکەرانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان بە کوالیتی
و فرەچەشنی کارە نمایشکراوەکان دەربڕی.
ئیلام و واست هەردووکیان پێوەندی دیپلۆماسی و ئابوورییان پتەوتر کرد
و لەم پێشانگایەدا کە پێنجشەممەی ڕابردوو لە شاری کوت کرایەوە، لە ڕێگەی زمانی
هونەرەوە ئاهەنگی لێکنزیکبوونەوەی فەرهەنگی دوو نەتەوەیان بەرز ڕاگرت.