جام کوردی - رۆژی سێشەممە 14ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیاندراوێکی حکوومەتی هەرێمدا هاتووە؛ حـکوومـەتـی هـەرێمی کـوردسـتان بـە شـانـازیـیەوە ڕایـدەگـەیـەنـێت" بـە فـەرمـی بـوو بە ئـەنـدام لــە یــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ  پــاراســتنی ســروشــت. 

دەشڵێت: ئەمە هــەنگاوێکی مێژوویـیە و هــەرێــمی کــوردســتان دەخــاتــە ڕیــزی کــۆمــەڵــگەی نــێودەوڵــەتــی.

ڕاشیگەیاند، ئـەم ڕاگـەیـانـدنـە لـە کـۆنـگرەی جـیهانـیی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـە ئـەبـوزەبـی بڵاو کـرایـەوە، کـە وڵاتان و زانـا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە لـە سـەرـناسـەری جـیهان کـۆ بـوونـەوە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکانی پاراستنی سروشت و ژینگە  لە سەرتاسەری جیهان.