جام کوردی - ماجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاشتی غەززە زۆر قورس دەبێت.
وتیشی: دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی غەززە، قەتەر، کە یەکێک بوو لە نێوەندگیرە سەرەکییەکان، ڕایدەگەیەنێت کە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکە قورس و پڕ لە ئاستەنگ دەبن.
ئاماژەی بەوەش دا: "دەبێت واقیعییانە سەیری دۆخەکە بکرێت ئەمە شەڕێک بووە کە دوو ساڵی خایاندووە و کاریگەرییەکانی بۆ دەیان ساڵی دیکە دەمێننەوە."