یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی لە 16 تا 10گەڵاڕێزان لە شاری ڕیاز پایتەختی سعودیە بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئێران یەکێکە لەو تیپانەی کە بەشداری ئەو یارییانە دەکەن.

پاڵەوانێتی بالەی پیاوانی ئەم پێشبڕکێیانە تیروپشکی بۆ کرا و قوتابیانی پێمان ئەکبەری لە کۆمەڵەی یەکەمدا لەگەڵ سعودیە (میواندار) و قیرغیزستان و ئەندەنوسیا بوون بە هاوگرووپ.

تیپەکانی تورکیا، پاکستان، ئەلجەزائیر و کازاخستان ئەو تیپانەی دیکەن کە بەشداری پاڵەوانێتی بالەی پیاوانی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی دەکەن و لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکاندا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بەگوێرەی دەستەی کارگێڕی پێشبڕکێی تۆپی بالەی پیاوانی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی، پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژی چوارشەممە 5ی تشرینی دووەم دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی کردنەوەی فەرمی دەستپێدەکات، بە هەشت تیپ لە دوو گروپدا، و بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئەم گەڵاڕێزان، 18یاری تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی پیاوانی ئێران بە چوار نازناوی پاڵەوانێتی، شەڕەفمەندترین تیپی بەشداریی کێبڕکێی تۆپی بالەی پیاوانی یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامییە.