جام کوردی - پاش نیوەڕۆی سێ شەممە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لە هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشێک لە پەیامەکانی بۆ خەڵکی کوردستان و هەوادارانی حیزبەکەی ئاشکرا کردو وتی" هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق زۆر گرنگەو قۆناغێکی زۆر هەستیارە بۆیە قۆناغی داهاتوو لە عێراق قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوورە.
وتیشی:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و دەبێ پارتی زۆر بەهێزەوە بنێرینە پەرلەمانی عێراق. چونکە هەموو لایەک کە دێنە سەر باسی دۆزی کوردو مافەکانی، هەموان پارتی بە خاوەن ماڵ دەزانن، کەواتە پارتی لە هەر شوێنێک بێ ئاوەدانی لەوێیە."