جام کوردی - لە مێژووی فەرهەنگی کوردستاندا، لە نێو کۆڵان و گەڕەکە کۆنەکانی شاری سنەدا، هێشتا شوێنەواری مێژووی چاپخانەکان دەبینرێت؛ شوێنپێی ئامێرە کۆنەکان و بۆنی ڕەنگ و کاغەز هێشتا لە هەوادا دەسوڕێتەوە. ئەم چاپخانانە تەنها شوێنی کار نەبوون، بەڵکو شوێنی چالاکیی کەلتووری و گواستنەوەی زانست و بیرکردنەوە بۆ نەوەکانی داهاتووش بوون.

ئەو ڕۆژانەی کە هەر لاپەڕەیەکی چاپکراو دەرئەنجامی هەوڵی بێوچانی مێڕمنداڵان و گەنجانێک بوو، کەبەبێ ئاسانکاری و پشتیوانی حکومەت، بەڵام بە خۆشەویستی و خولیای کەلتوورییەو، بە دەست و دڵیان پیتەکانیان پێکەوە دەنا. ئەم گێڕانەوەیە تەنها چیرۆکی چاپخانەیەک نییە، بەڵکو گێڕانەوەی هەوڵە کەلتووری و مێژووییەکانی شار و پارێزگایەکە،کە هێشتاسەرەڕای هەموو دژوارییەکان،لە پێ نەکەوتووە.

چاپخانەکان لە سەرووی پیشەیەک ڕۆڵیان هەبووە؛ شوێنێک لە نێوان پیشەسازی و کەلتووردا، لە نێوان کاغەز و بیرکردنەوەدا. لە سەردەمێکدا کە چاپ لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران هێشتا لە سەرەتایدا بوو، لە شاری سنە کۆمەڵێک بازرگان و کەسایەتیڕۆشنبیری، چرای پیشەسازی چاپەمەنییان داگیرساند؛ چرایەک کە تا ئەمڕۆش، سەرەڕای خەمساردی و کێشەی زۆر، لە سایەی هەوڵی بنەماڵەکانی وەک عەلاقەبەندی بەهرامی و مەولەوی،بە داگیرساوی ماوەتەوە.

دەنگی سووڕانی دەسگەی مەکینە، دەستهێنان بەسەر پیتە قوڕقوشمیەکاندا و کارکردنی شەوانە بە چرانەوتی، بەشێکن لە یادەوەرییەکانی نەوەیەک کە خۆشەویستی چاپ و کتێبیان بە میرات بۆ ماوەتەوە و بە دەستی ڕووت، فەرهەنگەکەیان پاراستووە. ڕەزا بەهرامی، نەوەی سێهەمی بنەماڵەیەک کە ڕۆڵی سەرەکییان لە مێژووی چاپەمەنی کوردستاندا هەبووە، بە نیگایەکی پڕ لە تاسە و شانازیی،باسی ئەو ڕۆژانە دەکات کە چاپخانەکان، دڵی پڕ ورتەی ڕۆشنبیری و زانینیشار و دیار بوون.

ڕەزا بەهرامی، لەم چاوپێکەوتنەدا چیرۆکی ئەو ڕۆژانە دەگێڕێتەوە.

 سەرەتای چاپ لە کوردستان؛ ساڵی ١٩٣٣

ڕەزا بەهرامی لە سەرەتای گفتوگۆکەدا ئاماژەی بە ساڵانی یەکەمی هاتنی چاپخانەکان بۆ پارێزگای کوردستان کرد و ڕایگەیاند: لەو کاتەدا کوردستان هێشتا سەر بە کرماشان بوو. ئەحمەد ئاغا عەلاقەبەند بەهرامی کە لەگەڵ باپیرمدا هاوڕێیەکی نزیک بوو، باپیرم بە بەڕێز بابان دەناسێنێت. بەڕێز بابان کەرەستەکانی چاپخانەی کڕیبوو و بەدوای کەسێکدا دەگەڕا کە بتوانێت چاپخانەکە دابمەزرێنێت و بەڕێوەی ببات. باپیرم کە لەو کاتەدا دامەزراوەیەکی چالاکی بازرگانیی هەبوو، ئەم بەرپرسیارێتیەی قبوڵ کرد و لەگەڵ باوکم و مامم کە هەردووکیان هەرزەکار بوون و تەمەنیان ١٦-١٧ ساڵ بوو، لە ساڵی ١٩٣٣(١٣١٢ هەتاوی) یەکەم چاپخانەی پارێزگای کوردستانیان لە شاری سنە دامەزراند.

بەڕێوەبەری چاپخانەیمەولەوی سنەلە درێژەدا  گوتی: پاش کۆچی دواییبەڕیز بابان، چاپخانە بە تەواویکەوتو ژێر دەستی بنەماڵەی بەهرامی و برایانی بەهرامی بۆ ماوەی نزیک بە 25 ساڵ شانبەشانییەکدیئیش و کاریانڕاپەڕاند. لەو ماوەیەدا، چاپخانە وردەوردە بوو بە ناوەندی چالاکییە فەرهەنگی و ئیدارییەکان پارێزگا. چاپکراوەکان تەنیا بەرهەمێکی فەرهەنگی نەبوون، بەڵکوو پەیامێکی زیندووی هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیری گەل بوون.  بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم و بارودۆخی ئابووری سەخت و کەمبوونەوەی کاری چاپخانەکە، باوکم ناچار بوو بۆ دابینکردنی بژێوی بنەماڵە، لەفەرمانگەی باری شارستانیئیش بکات.

 سەردەمی گۆڕانکاری و جیابوونەوەی چاپخانەکان

ڕەزا بەهرامی، بە ئاماژەدان بەوسەردەمەی کە پیشەسازی چاپ لە کوردستاندا چووە قۆناغێکی نوێوە، دەڵێت: باوکم و مامم تا ساڵی ١٩٧٩ هاوبەش بوون و بە هاوبەشی چاپخانەکەیان بەڕێوە دەبرد. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە بەهۆی گۆڕانکاری تەکنیکی و هێنانەکایەی ئامێری نوێ و کارەبایی، ناچاربوون کارەکە جیابکەنەوە. ئەوکات پیشەسازی چاپ لە شاری سنە لە قۆناغی گۆڕانکاریدا بوو و ئامێرە کۆنەکان ئیتر پێداویستییەکانیان دابین نەدەکرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەریەک لە ئەندامانیبنەماڵە بڕیاریاندا چاپخانەیەکی سەربەخۆ دابمەزرێنن و ئامێری نوێ بکڕن.

لە هەمان ساڵدا،واتا ساڵی ١٩٧٩، من و باوکم چاپخانەیمەولەویمان دامەزراند. پێش ئەوە لەگەڵ باوکم و مامم لە چاپخانەی بەهرامی کارمان دەکرد. لەو کاتەدا نزیکەی چوار چاپخانە لە شاری سنە کاریان دەکرد؛ چاپخانەی بەهرامی، چاپخانەی مەولەوی، چاپخانەی فیردەوسی کە لە شەستەکاندا دامەزراوە، چاپخانەی بەهار کە لە هەمەدانەوە هاتبووە سنە. هەریەکەمان بە شێوەیەکی سەربەخۆ کارمان دەکرد و هیچ پشتیوانی و ئاسانکارییەک نەبوو. هەموو خەرجییەکان لە کڕینی کاغەزەوە تا چاککردنەوەی ئامێرەکان،لە ئەستۆی خۆمان بوو. لەبیرمە چەندینڕۆژ گەشتمان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی کاغەزی گونجاو تا بتوانین کەرەستەی خاودابین بکەین.

 چاپکردن بە چرانەوتی و پیتیقوڕقوشمی

بەڕێوەبەری چاپخانەیمەولەوی لە وەسفیفەزای کارکردنی چاپخانە کۆنەکاندا وتی: ئەو سەردەمە بەرهەمە چاپییەکانی وەک کتێب، ڕیکلام،ڕاگەیاندنی سوپا و تەنانەت بەرهەم و کتێبەکانی ئایەتوڵڵا مەردوخمان چاپ دەکرد. چاپخانە نزیکەی چل ساڵ بە ئامێرە کۆنەکان چالاک بوو. لەبەر ئەوەی کوردستان لە سەردەمی پەهلەویداسەر بە کرماشان بوو، ئیمکاناتی سنووردارمان هەبوو. کاریپێت‌‌چنی دەستی ئەنجام دەدرا و ئامادەکردنی تەنهایەک لاپەڕە نزیکەی دوو کاتژمێریدەخایاند. بەگشتی سێ بۆ چوار کەس دەبوو پێکەوە کار بکەن و نزیکەی چوار کاتژمێری دەویست بۆ چاپکردنی ئەو لاپەڕەیە و ئامێرەکانیش بە تەواوی دەستی بوون. بە سوڕاندنی دەستەکان،یەک بەیەک کاغەزەکانمان دەخستە ناو ئامێرەکەوە و دوای چاپکردن، وەرەقەکانمان بە دەست دەرهێنا.

بەهرامی وتی: درەنگانی شەو بە چرانەوتیئیشمان دەکرد. لەو کاتەدا بەزەحمەت کارەبا لە بەردەست بوو. سەرەڕای تەمەنی بچووکمان، چەندین کاتژمێر لەتەنیشت ئامێریپیت‌چنیڕادەوەستاین و یەک بەیەک پیتەقەرقوشمیەکانمانڕێکدەخست تا لاپەڕەکە ئامادەبێت بۆ چاپکردن. دەستمانڕەش دەبوون، بەڵامتامەزرۆیی چاپی هەر وشەیەک، ماندوێتی لەبیردەکردین.

 دەیەکانی ١٩٤٠ و ١٩٥٠ (١٣٢٠ و ١٣٣٠ هەتاوی)، سەردەمیزێڕینی چالاکیی چاپخانەی ئیرەج بەهرامی بوو. چاپخانەکە توانی گرنگترین بڵاوکراوە ناوخۆییەکان بڵاوبکاتەوە، لەوانەش دوو حەوتەنامەیتەمەدون، یەکەم بڵاوکراوەی فەرمی پارێزگای کوردستان بوو. ئەم بەرهەمانە، جگە لەڕاگەیاندنی زانیاری،دەورێکیبەرچاویان لە پەرەپێدانی خوێندەواری و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا هەبوو.

چاپخانە جگە لە چاپکردنی کتێب و ڕۆژنامە،ڕۆڵێکی گرنگی لە چاپکردنی بەڵگەنامە فەرمی و کارگێڕییەکانی پارێزگادا هەبوو. زۆربەی فۆڕم و مۆڵەت و بەڵگەنامە فەرمییەکانی پارێزگا بۆ ساڵانێک لەم چاپخانەیە دەرچوون. ئەم چالاکییانە پێگەی چاپخانەکەی نەک تەنیا لە بواریڕۆشنبیریدا، بەڵکو لەپێکهاتەی ئیداریی پارێزگاداجێگیر کرد و وردەوردە بوو بە بەشێک لە مێژووی فەرمی پارێزگای کوردستان.

 کارەبا و گۆڕانکارییە نوێکان

لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و گۆڕانی تەکنەلۆژیای چاپکردن، چاپخانەی ئیرەج بەهرامیڕووبەڕووی ئاستەنگی جیددی بووەوە. ئامێرە کۆنەکان پێویستیان بە چاککردنەوەی بەردەوامبوو و تێچوونەکانیان زۆر بەرزبوونەوە. هاتنی ئامێری چاپی دیجیتاڵی مۆدێرن فشاری خستە سەر چاپخانەکۆنەکان و کێبڕکێی زیاترکرد.

بەهرامی بە ئاماژەدان بەیەکێک لە خاڵە وەرچەرخانەکانی پیشەسازی چاپ لە کوردستان، وتی: چاپخانەی بنەماڵەی مامم، چاپخانەیعەلاقەبەند بەهرامی،یەکەم چاپخانەی پارێزگای کوردستان بوو کە ببو بە کارەباییو ئامێری کارەباییهێنایە ناوچەکە، ئەم چاپخانەیە تا ئێستاش لەژێر هەمان ناودا لە شاری سنە چالاکە.

لە درێژەی قسەکانیدا، بە تۆنێکیگڵەیی و گازندەوە وتی: بواری چاپ هەمیشەتووشی کەمتەرخەمی بووە و سەرەڕای مێژوویەکی دوور و درێژ و ئەزموونی چەند نەوەیی لەم بوارەدا، هێشتا لە کوردستاندا وەبەرهێنان لە چاپەمەنیدا بە جیددی وەرناگیرێت. بەشێکی زۆری کاری چاپەمەنیمان بۆ تاران و قوم دەنێردرێت. چەند ساڵێک لەمەوبەر، کەسێک کۆگایەکی گەورەی پێدرا و تەنانەت قەرزێکی بەرچاوی وەرگرت بۆ ئەوەی چاپخانەیەکدابمەزرێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا هیچڕووی نەدا و پیشەسازی چاپخانە و خەڵکیڕاستەقینەی ئەمبوارە لە پارێزگادا بەردەوامڕووبەڕوویکەمتەرخەمی و هەڵاواردن دەبنەوە.

 بێ‌بەشیی کوردستان لە ئامێر و کەلوپەلی چاپکردن

ئەم چالاکوانەی  پیشەسازیی چاپی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێش شۆڕش، پارێزگای کوردستان هەرگیزهیچ پشکێکی لە کەرەستەی چاپەمەنیدا نەبووە. بەڵام هەوڵمان دا هەلی کار بڕەخسێنین و ڕەسەنایەتی کەلتووری خۆمان بپارێزین. سەرەڕای هەموو ئەو گرفتانەی کە هاتنە ئاراوە،چرای چاپخانەکەمان نەکوژاندەوە.

 گێڕانەوەیڕەزا بەهرامی تەنیا گێڕانەوەی بنەماڵەیەک نییە، بەڵکو بەشێکە لەیادەوەریی کەلتووری کوردستان؛ مێژوویەک کە بە چرانەوتی دەستی پێکرد، بە خۆشەویستی و هەوڵی نەوەکان بەردەوام بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەسێبەریکەمتەرخەمی و گۆڕانی کاتدا مەترسی کوژانەوەی لەسەرە. چاپخانەکانی کوردستان، هەرچەندە بەڕواڵەت وەک پیشەسازی لەبیرکراون، بەڵام لەڕاستیدا هێشتا بەشێکن لەڕۆحی کەلتووری ئەمنیشتمانە؛شوێنێک کە وشەکان لەسەر کاغەز مانایانگرت و دڵی کەلتوور لە دەنگیمەکینەکانی چاپدادەستی بە لێدان کرد.