هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بەڕازیل کە بەناوبانگترین هەڵبژاردەی جیهانە، یارییان کردووە و لەم هەنگاوە مێژووییەدا توانیان بە ئەنجامی 3-2 لە تیپی پڕ ئەستێرەی ئەنچیلۆتی ببەنەوە.

سەرەتا سامباراس لە گێمی یەکەمدا بە گۆڵەکانی هێنریکی لە خولەکی 26 و مارتینێلی لە خولەکی 32 پێشکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام ساموراییەکان لە گێمی دووەمدا بە گەڕانەوەی زێڕین بە گۆڵەکانی تاکومی 52 و ناکامورا 62 و ئوێدا 71 گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.