جام کوردی- چالاککردنی میکانیزمی سناپ باک بووە هۆی هەڵکشان و داکشانی قۆناغ بە قۆناغی دراو، بەڵام پسپۆڕان لەو بڕوایەدان کاریگەرییە دەروونیەکەی لە داکشاندایە و حکومەتی ئێران بە تەرکیز خستنە سەر بژێوی خەڵک و کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕ دەیەوێت لێکەوتەکانی پووچەڵ بکاتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا ئیسماعیل سیاوەشی، نوێنەری پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پاراستنی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا لە بابەتەکانی ئابووری، سەقامگیری لە نرخەکان، کۆنترۆڵ و کەم کردنەوەی هەڵاوسان ئابووری ئێران لەبەرانبەر هەنگاوەکانی دووژمن دەپارێزێت.

سیاوەشی ڕایگەیاند: هاوردەکردنی زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار خشتی زێڕ بۆ وڵات لەلایەن بانکی ناوەندی دەرخەری بەرچاوڕوونی ئەو دامەزراوەیە بۆ بەڕێوەبردنی بازاڕی دراو و زێڕە لە ڕۆژە ئاڵۆز و سەختەکاندا.

بە وتەی ئەم نوێنەری پەرلەمانە، تێکردنی هۆشمەندانەی پاشکەوتەکانی دراو و زێڕی بانکی ناوەندیی بە بازاڕی وڵات و بەڕێوەبردنی بازاڕی دراو دەبێتە ھۆی ئەوەی تاکوو ئەو تێکدەرانەی کە بە درووستکردنی نیگەرانی لە نێو خەڵک دەیانەوێت قازانج و بەرژەوەندی خۆیان مسۆگەر بکەن، نەگەن بە ئامانجەکانی خۆیان.

ئەم نوێنەری ماڵی گەلە لەکۆتاییدا بەبیری هێنایەوە: قۆرخنەکردنی دراو لە کۆمپانیا گەورە و حکوومییەکان و  پێدانی قەرز و ئاسانکاری بۆ کەرتە بەرهەمهێنەرەکانی ئابووری لەلایەن حکوومەت و بانکی ناوەندی، دەبێتە ھۆی کۆنترۆڵکردنی بازاڕە ئابوورییەکانی وڵات.