جام کوردی - حوجه‌ت‌الاسلام محەممەد کاروۆه‌ند، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباریی خێرخوازیی پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند کوردستان لە ئامادەیی تەواودایە بۆ میوانداری چل‌و‌هەشته‌مین خولی پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئانی پیرۆز.
ئەو وتی: ئەم پێشبڕکێیانە لە ڕۆژی ٢٦ی ررڕەزبەری ئه‌مساڵ دەست پێدەکات و تا ٦ی خه‌زه‌لوه‌ر بە دەستنیشانی کردنی سه‌رکه‌وتوانی خولەکە کۆتایی دی.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی کوردستان لە کۆبوونەوەی ستافی بەرێوەبەری پێشبڕکێکە، وتی: هەموو کۆبوونەوەکانی ستاف و لیژنه جیاوازەکانی ئەم ڕووداوە نه‌ته‌وه‌ییه بە هاوبەشی و بە بەشداری پارێزگاری کوردستان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکانی حوکمیه‌کانی پارێزگا بەڕێوەچووە و ئێستا هەموو کۆمیتەکان کارەکانیان دەستیان پێکردووە و هەموو ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی مه‌راسمیکی شیاو ئه‌نجام بووه.
حوجه‌ت‌الاسلام محەممەد کاروۆه‌ند ئاماژەی به ئاستی ئه‌م خوله‌ی پێشبڕکێی نیشتمانی قورئانی پیرۆز کرد و گوتی: لە ئەم خولەدا ٤٥٠ میوان لە ٣١ پارێزگای وڵات له شاری سنه ئاماده‌ده‌بن.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها ئاماژەی به دیکه به‌رنامه‌کانی ئه خوله له پیشبرکی نیشتمانی کرد و وتیشی : لە چل‌و‌هەشتمین خولی پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئانی پیرۆز، لەگەڵ پێشبڕکێ لە زانستە جیاوازەکان، بەرپا کردنی پیشانگای کەلتوری، هونه‌ری قورئانی و بەریوه‌بردنی ٢٠٠ کور و کوبوونه‌ه‌ی قورئانی لە شاروشاروچکه‌کانی پارێزگای کوردستان پلان کراوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بە سەرکەوتنی قارییەکانی کوردستان، وتی: پارێزگای کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا لە بەشی ته‌رتیل بەرزترین ئاستی نەتەوەییان بەدەستهێناوە، کە ئەم سه‌رکه‌وتنه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که خەڵکی ئەم پارێزگایە عاشقی قورئانن.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای کوردستان بە نیشاندانی پشتیوانی لە قارییەکان و زانیانی ئایینی له پارێزگا وتی: له چل‌و‌هەشتمین خولی پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئان، بۆ پەرەپێدانی به که‌لتووری قورئانی و پشتیوانی له قارییەکان، خه‌لاتی تایبەتیمان بۆیان دابین کردووە.
ئەو بە ئاماژەدان بە بەشداریکردنی میوانانی نەوخۆیی لە ئەم خولەدا رایگه‌یاند: لەم خوله له پێشبڕکێیه، کور و کوبوونه‌ه قورئانییه‌کانیش به به‌شداری قارییە ناودارە نێودەوڵەتییەکان، وەک قارییە میسررییەکان، له هه‌ریمی کوردستان و چه‌ند ولاتی دیکه به‌ریوه ده‌چی.