جام کوردی - سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ساڵانە مامەڵەی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە، هاوكات ئێران دوای توركیا دووەم وڵاتە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ دەكەین.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ساڵانە مامەڵەی بازرگانیمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە، یەكەم كاڵاشمان خۆراكە و نرخەكەیشی گونجاوە، هاوكات ئێران لە دوای توركیا دووەم وڵاتە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ دەكەین.