جام کوردی- لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵی پێشوازیی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆماردا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە پێشەنگەکانی پیشەسازی خۆراک و هۆتێلداریی ئێران و جیهان و نوێنەرانی یونسکۆ و بەڕێوەبەرانی یانەی خۆراک و خواردن‌ناسیی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی یونسکۆ لە ئێراندا بەڕێوەچوو؛ گروپی هۆتێل و کافە چێشتخانەکوردییەکانی “ونوشک” لەلایەن یونسکۆوە خەڵاتی بەناوبانگی FAUی لە بەشی “چێشتخانەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی” پێبەخشرا.

خەڵاتی نێودەوڵەتی FAU کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتە جیهانییەکانی بواری خۆراک و خواردندادەنرێت، وەک نیشانەی پێزانین بۆ ڕەسەنایەتی و کوالیتی و داهێنەریی لە ناساندن و پێشخستنی کەلتوری خۆراکی نەتەوە جیاوازەکاندا پێشکەش بە براندی “ونوشک” کرا.

ئەم شانازییە، بەڵگەیەبۆ سەلماندنی هەوڵی بەردەوامی چەندین ساڵەی ئەم گرووپە بۆ ناساندن و پێشخستنی کەلتوور و داب و نەریتی دەوڵەمەندی خۆراکی گەلی کورد بە کۆمەڵگای ئێران و جیهان.

چێشتخانەی کوردی ونوشک بە پێشکەشکردنی مێنۆیەکی هەمەچەشنی خواردنی نەریتی و ڕەسەنی کوردی لە کەشێکی ئیلهام وەرگیراو لە کەلتوری ناوخۆیی، بووەتە شوێنێکی بەناوبانگی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.

بردنەوەی خەڵاتی FAU(FAU Awards) لەلایەن یونسکۆوە پێگەی براندی ونوشکی وەک ئاڵا هەڵگری چێشتخانەی نەتەوەیی ئێرانی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا زیاتر چەسپاندووە و ئاسۆی نوێی بۆ پەرەپێدان و ناساندنی کەلتوری چێشتخانەی نەتەوەیی ئێرانی لە ئاستی جیهانیدا کردووەتەوە.

میدالیای پێنج ئەستێرە  (Five Star) هێمایەکی نێودەوڵەتی بەناوبانگە کە لەلایەن یونسکۆوە دەبەخشرێت بە چێشتخانە و هۆتێل و کۆمەڵگەکانی میوانداریی خاوەن ستانداردی بەرز و کوالیتی ناوازە. ئەم میدالیا وەک یەکێک لە بەرزترین ئاستەکانی متمانەپێکراوی لە پیشەسازی خزمەتگوزاری و میوانداریدا ناسراوە.

"ونوشک" براوەی میدالیای پێنج ئەستێرە (Five Star، براندێکی بەناوبانگی کوردییە لە بواری گەشتیاری خۆراک و پیشەسازیی هوتێلداری لە ئێراندا کە چالاکییەکانی تەنیا بەخۆراک و خواردن و خواردنەوە کوردییەکاندا سنووردار نییە و کۆمەڵە هۆتێلبووتیک و چێشتخانەکانی ئەم گرووپە، لە بواری ناساندنی کەلتوور و هونەری کوردیشدا زۆر چالاک بوون.

لقی یەکەمی چێشتخانە کوردییەکانی گروپی ونوشک لە تەنیشت دەریاچەی چیتگەر لە تاران کرایەوە. ئەو گروپە لە درێژەدا هوتێل بوتیکیجەنگەڵیی ساری و هوتێل بوتیکی سارمەدەوڵە لە کرماشان و چێشتخانەی ڤی ئای پیکوردی لە چیتگەری تاران کردەوە.

هەروەها گرووپی ونوشک لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی گەشتیاری تاران کە ساڵی ڕابردوو لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو،بەشداریی بەرچاوی هەبوو.