هەڵبژاردەی تۆپی پێی زایۆنی بەرانبەر بە ئیتاڵیا چۆکی دادا و خەونی سەرکەوتنی بۆ مۆندیال تێکدرا. لەمبارەیەوە پەیجی WearThePeace بە گاڵتەجاڕی لەمبارەیەوە نووسیویەتی: فیفا بە دووڕووییەوە ئیسرائیلی لە پاڵەوانێتییەکە دوورنەخستەوە، بۆیە ئیتاڵیا ناچار بوو خۆی دووریان بخاتەوە.
سەرەڕای سەرکەوتنی زۆرینەی ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل، بەڵام جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا دۆسیەکەی بە داخراوی ڕاگەیاند.
هەڵمەتی دوورخستنەوەی ئیسرائیل لە فیفا مانگی ڕابردوو گەیشتە لووتکە و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی پەیوەست بوون بە جیهانەوە بۆ ڕاگرتنی تۆپی پێی ئیسرائیل بەهۆی کۆمەڵکوژیی لە غەززەدا، بەڵام فیفا چاوپۆشی لە کوشتنی ٤٥٠ یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی لەلایەن ئەو ڕژێمەوە کرد.
ئێستا ئەم پەیجە نووسیویەتی: فیفا لە پۆستەکانیدا دووڕووانە مامەڵەی کرد و تیپی تۆپی پێی داگیرکەرانی لەناو نەبرد کە پڕە لە سەربازی پێشووی هێزی داگیرکەر، بەڵام ئیتاڵیا ئەم ئەرکەی بە باشترین شێوە ئەنجامدا.