ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٦:٥٤ بە کاتی تاران، دووهەمین یاری هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کچانی ئێران بەرامبەر کوەیت لە پاڵاوتنەکانی جامی تۆپی پێی تەمەن خوار 17 ساڵان بە کاتی تاران بەڕێوە چوو و یارییەکەش بە نمرەی بەرزی 10-0 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئێران کۆتایی هات.
دوایین یاری هەڵبژاردەی ئێران بەرامبەر لوبنان ڕۆژی هەینی 17ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت.
کچانی ئێرانی لە یەکەم یاریدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یاری لەگەڵ سعودییەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو.