جام کوردی - سەردار تەیموور حسەینی، سەرۆکی پۆلیسی ڕاهوەری فەراجا (فەرماندەیی چاودێری کۆماری ئیسلامی ئێران) وتی: مۆڵەتی ماتۆڕ لێخوڕینی خانمان لە بەرنامەی کار دایە و هەر بەو شێوەیەی کە پێشتر ئاماژەم پێکرد پۆلیس وەکوو ناوەندێک و لەڕاستیدا وەکوو بەڕێوبەری یاسا و ڕێساکانی وڵات ملکەچی ئەو یاسایانە کە پەسند دەکرێن و ڕادەگەیێندرێن بۆ نموونە بابەتی مۆڵەتی ماتۆڕ لێخوڕینی خانمان.

سەردار حسەینی وتیشی: ئێمە چاوەڕێین تاکوو بەشێوەیەکی فەرمی، ئەوەی کە ئێمە لەم پەیوەندییەدا هیچ کێشەیەکمان نیە و پێویست بە چاکسازی ناکات، نەخێر. بەهەرحاڵ دەبێت هەندێک لە یاسا و ڕێسا و ڕێکار و بڕیارەکان چاکسازیان تێدا بکرێت کە ئیمکانی پێدانی مۆڵەت بۆ خانمان فەراهەم بێت.

ناوبراو وتیشی: ئێمە چاوەڕوانین تاکوو ئەو ڕاگەیەندراوە لە لایەن سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە بە ئێمە ڕابگەیێنرێت.